به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌ك له گوایانا 19 كچ گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 - هەولێر:
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی كچان له وڵاتی گوایانا، نزیكه‌ی 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش به "كاره‌ساتی گه‌وره" ناوی ده‌بات و پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به ئه‌نقه‌ست بووه.
به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كانی گوایانا، ئاگر له به‌شێكی گه‌وره‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی كچان له شاری مه‌هدییه له ناوه‌ڕاستی گوایانا كه‌وتووه‌ته و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری كچ سووتاون و به‌هۆی سه‌ختی برینی به‌شێكیانیش تا ئێستا 19 كچ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كان ئه‌و وڵاته باسیان له‌وه كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11 بۆ 12 ساڵی ده‌بێت. هه‌روه‌ها پزیشكی ئه‌و وڵاته روونیكردووه‌ته‌وه، 63 قوتابی له‌ناو قوتابخانه‌كه‌دا بوونه له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا.
پۆلیسی گوایانا بڵاویكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به ئه‌نقه‌ست بوو و به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون پلانی بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها پۆلیس رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و تاوه‌كو ئێستا هیچ تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له‌لای خۆیانه‌وه خانه‌واده و هاوڕێیانی قوتابییه مردووه‌كان له گوندی شینابۆ له نزیك شاری مه‌هدییه خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و رووی ده‌ممیان له به‌رپرسانی ناوچه‌كه كرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری ئه‌و رووداوه.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د عیرفان عه‌لی، سه‌رۆكی گوایانا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی رووداوه‌كه‌ی كرد و نیگه‌رانی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناوی برد، هاوكات بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له وڵات راگه‌یاند.
گوایانا وڵاتێكی بچووكه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌گاته 800 هه‌زار كه‌س و به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن. ده‌كه‌وێته كه‌ناری باكووری ئه‌مه‌ریكای باشوور. پێشتر كۆڵۆنیالی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا بووه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی تاكه له جیهان.