سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی NRT بەدرۆ دەخاتەوە
K24 – هەولێر:
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی کەناڵی NRT بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایە سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات و رایگەیاند ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی رەتدەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی کەناڵەکەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ـی ئایاری 2023)، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، "کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات! ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی رەتدەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە".
هەروەها رایگەیاند، داوای یاسایی لە سەر کەناڵەکە تۆماردەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.
دەقی روونکردنەوەی سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات !
ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی رەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە ، داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە. داوای یاساییش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان