یانه‌ی بێشتكاش له كڕینی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، جێرمی ماتیۆ، به‌رگریكاری فره‌نسی له خولی توركیاوه گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش كراوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی هه‌واڵی رێككه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌ی بێشكتاش و بارسێلیۆنای له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جێرمی ماتیۆ بڵاو كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كه ناڵی ته‌له‌ڤویۆنی NTV Sporـی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بێشكتاش بڕی 7 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی به‌رگریكاره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فیكره‌ت ئومان، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی تۆماس ڤێرمایلینی ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌ی بارسێلۆنای دا بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان ماتیۆی كردۆته ئامانج كه پێده‌چێت بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری بێت.
جێرمی ماتیۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2014 به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ڤالێنسیاوه بۆ ریزه‌كانی بارسا گواسترایه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م یاریزانه به‌شێك نییه له پلانه سه‌ره‌تاییه‌كانی لویز ئێنریكی بۆ وه‌رزی نوێ، چونكه 2 به‌رگریكاری دیكه‌ی فره‌نسی گواستۆته‌وه و پێویستی پێی نه‌ماوه.