بە ڤیدیۆ؛ کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی بە دەرگای نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکێشیت

K24 - هەولێر:

کەسێک بە ئۆتۆمبێل هەوڵدەدات دەرگای نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بشکێنێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، پیاوێک لە شەقامی وایتهۆڵ لە کاتی هەوڵدانی بۆ شکاندنی دەرگای نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ئۆتۆمبێل، دەستگیر کراوە و رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەدا دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی سپی بە خێراییەکی کەم، خۆی بە دەرگای داونینگ ستریت دەدات، کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و چەندین وەزارەتی حکومەتی ئەو وڵاتەی لێیە.