نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی کوردستان رەتدەکەینەوە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی لە دەستکاری و گۆڕانکاری لەو بڕگانەی پرۆژەیاسای بودجە دەردەبڕێت کە پەیوەندییان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە دەڵێت "یەکجاری رەتیان دەکەینەوە". هەروەها جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە دروستكردنى به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ياساى بودجه كه هه‌موو عێراقييه‌كان به ئومێده‌وه چاويان لێيه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوو په‌سه‌ندبكرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "پابه‌ندى به رێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌ماى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى عێراق و هه‌نگاوى دروسته به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر بۆ وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى. بازدان به‌سه‌ر لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان، مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ بهرپرسياريهتيى نيشتمانيدا و جگه له نائومێدى و ئاڵۆزكردنى سهقامگيريى دۆخى سياسيى وڵات، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه و زيان به ته‌واوى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوەشکراوە، "رابردوو و ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوويانه كه مامه‌ڵه‌كردن به لۆژيكى هێز و زۆرينه و كه‌مينه و پێشێلكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كانى عێراق، هيچ كاتێك ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ وڵات نه‌هێناوه و ناهێنێت، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌ك و به‌تايبه‌تى لايه‌نه‌كانى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ين، پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان بن و هه‌موومان له ئاستى به‌رپرسياريه‌تيدا ره‌فتار بكه‌ين، لايه‌نه كوردستانييهكانيش ده‌بێ يه‌كڕيز و ته‌با به‌رگرى له مافه ده‌ستوورييه‌كانمان بكه‌ن".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى دەکاتەوە كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانه و ئه‌زموونى چه‌ند مانگى رابردووى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌يشتن و تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه عێراقييهكاندا و كاركردن به رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵى، مايه‌ى خۆشحاڵيى گه‌لى عێراق و دۆسته‌كانى بووە، بۆيه ده‌بێ بره‌و به‌و ئاراسته‌يه بدرێت و رێگه‌نه‌درێت كه‌سانێك ببنه هۆى به‌لاڕێدابردنى رێككه‌وتنه‌كان و ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه.
رۆژی (25ـی ئایاری 2023)، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لەبارەی گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی کۆتا رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەناو هۆڵی ئەنجوومەندا، بە چەند گۆڕانکارییەکەوە هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد کە تایبەتن بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی، پێشنیازێکی نوێ دەبەنە کۆبوونەوەکە و هەوڵی خستنە دەنگدانی دەکەن، نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکە دەکشێنەوە و چەند نوێنەرێکی سوننەش دەنگ بەو پێشنیازانە نادەن.
لەلایەن خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 دووپاتیکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو پێشنیازانە نوێ بوون و بواری ئەوەش نەدرا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت کە دەقی پێشنیازەکانیش پێچەوانەی ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدان مەترسی بۆ سەر بودجە و مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات، ئەوان لە کۆبوونەوەکە پاشەکشەیان کردووە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، ئیخلاس دلێمی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق زانیاری نوێی له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه و مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان بۆ کوردستان24 ئاشكراکرد و رایگەیاند، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و عه‌سائیب پێشنیازه‌كانیان كردووه و له كاتێكدا رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌رنه‌كراوه لەلایەن لیژنەکەوە بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان.
زیاتر گوتی، "رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 9ـی شەو کۆبووینەوە و رێککەوتین، کە ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت و دوابخرێن، بەڵام کە چووینە هۆڵی کۆبوونەوە بینیمان ماددەکان دەستکاریان کراوە و لەلایەن یەکێتی و عەسائیب ئەهلی حەق پێشکەشکراوه، ئێمە بەم گۆڕانکارییە شۆک بووین، نوێنەری یەکێتیش گوتی ئەمە پێشنیازی ئێمەیە و خوێندیانەوە، ئێمە رەخنەمان لە شێوازی پێشکەشکردنەكه گرت بەوەی كه رێککەوتنی پێشوەختەی لەسەر نییە و دەبوایە کۆپییەکیشی لەبەردەستی لیژنەی دارایی هەبوایە، کە هیچ یەكێکیان نەبوون".
لە (4ـی نیسانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4ـی نیسانی 2023) هاوشانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، کە نەخشەرێگای چارەسەربوو بۆ ناکۆکییە یاسایی و سیاسییەکانی نۆ ساڵی رابردوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.