مونا قەهوەچی: پابەند نەبوون بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق وڵات بەرەو ناسەقامگیریی زیاتر دەبات
په‌یامی سكرتێری په‌رله‌مان لەبارەی دەستکاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقدا

K24 - هەولێر
لەبارەی دەستکاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەما‌نی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەر هەوڵێک بۆ جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، هەڵسوکەتێکە له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانیدا ناگونجێت، وڵات بەرەو ناسەقامگیریی سیاسی و نائارامیی زیاتر دەبات.
لە پەیامەکەی مونا قەهوەچی هاتووە: "به نیگه‌رانییەوە لە دواین کاری لێژنەی دارایی پەرلەما‌نی عێراق دەڕوانین کە تێیدا ده‌ستكارى و گۆڕانكاریان له‌و بڕگانه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا کرد، كه په‌یوه‌ندییان به مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه".
دەشڵێت: "هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه ئامادەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بێگومان ئه‌زموونى ماوەکانی ڕابردووی پێكه‌وه‌كاركردن و ته‌بایى له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا و كاركردن به رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فیدراڵى، مایه‌ى خۆشحاڵیى هەموولایەک بوو، بۆیه ده‌بێ ئەو ئاراستەیە پەرەی پێبدرێت و نەهێڵدرێت لەلایەن گرووپ و چەند کەسێکەوە هەوڵی تێکدرانی بدرێت".
دەقی پەیامی سكرتێری په‌رله‌مانی کوردستان
به نیگه‌رانییەوە لە دواین کاری لێژنەی دارایی پەرلەما‌نی عێراق دەڕوانین کە تێیدا ده‌ستكارى و گۆڕانكاریان له‌و بڕگانه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا کرد، كه په‌یوه‌ندییان به مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه. ئێمە پێمان وایە ئه‌م هه‌نگاوه دروستكردنى لەمپەرە له‌به‌رده‌م تێپەڕبوونی پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی عێراقی فیدڕاڵ.
هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق ڕێككه‌وتنى سیاسی‌یان هەیە، پێویستە لەلایەن هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه پابەندیی ئەو ڕێکكەوتنە ڕابگەیێندرێت و ببێتە بنه‌ما بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى عێراق، هەر هەوڵێک بۆ جێبەجێنەکردنی ئەو ڕێکكەوتنە هەڵسوکەتێکە له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانیدا ناگونجێت وڵات بەرەو ناسەقامگیریی سیاسی و نائارامیی زیاتر دەبات و زیان بە تەواوی عێراق دەگەیێنێت.
هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه ئامادەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بێگومان ئه‌زموونى ماوەکانی ڕابردووی پێكه‌وه‌كاركردن و ته‌بایى له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا و كاركردن به ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فیدڕاڵى، مایه‌ى خۆشحاڵیى هەموولایەک بوو، بۆیه ده‌بێ ئەو ئاراستەیە پەرەی پێبدرێت و نەهێڵدرێت لەلایەن گرووپ و چەند کەسێکەوە هەوڵی تێکدرانی بدرێت.
منى نبى قه‌هوه‌چی
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان