"سبه‌ی سێبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز ون ده‌بێت"

K24 - هەولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی جه‌دده ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی ئاسمانی مه‌ككه‌ی پیرۆز به دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی تێده‌په‌ڕێت، كه بریتییه له ستوونبوونی خۆر به‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، به‌مهۆیه‌وه سێبه‌ری كه‌عبه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێن ون ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی جه‌دده، دیارده فه‌له‌كییه‌كه سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 28ـی ئایاری 2023)، كاتژمێر 12:18 خوله‌ك له‌گه‌ڵ بانگی نیوه‌ڕۆ رووده‌دات، كه یه‌كمجاره له‌وه‌ته‌ی 2023ـه‌وه ئه‌م دیارده‌یه رووبدات.
روونیشیكرده‌وه، ستوونبوونی خۆر له‌گه‌ڵ كه‌عبه‌ی پیرۆز به گۆشه‌ی 90 پله ده‌بێت، ده‌بێته هۆی ونبوونی سێبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێن، كه رێژه‌ی سێبه‌ر له مه‌ككه‌ی پیرۆز سفر ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز، ساڵانه دووجار ئه‌م دیارده‌یه له مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌مانگی ئایاردا رووده‌دات.