گۆڕانكاری له حەوت پۆستی باڵای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر گۆڕانکاری لە حەوت پۆستی باڵایدا دەکات و سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەو پۆستانە ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە (27ـی ئایاری 2023)، سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، سه‌ره‌تای ئەم هه‌فته‌یە به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. كامه‌ران یونس محەممەدئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحەد‌دین-هه‌ولێر، گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له حەوت پۆستی باڵای زانكۆکە ده‌كرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر روونیکردەوە، گۆڕانكارییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و به‌رپرسانه ماوه‌ی یاسایی ئه‌ركه‌كانیان ته‌واوبووە و کەسانی نوێ لە شوێنەکانیان خزمەت دەکەن.
بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان، پ.د.حوسێن سه‌عدی ئیبراهیم، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هەروەها پ.ی.د. شه‌ریف مەولود شەریف، بە پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا له شوێنی "پ.د.مسته‌فا سابر ئەلعەتار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
لەسەر ئاستی راگری کۆلیژەکانیش، پ.ی.د. مزگین عه‌بدولڕه‌حمان ئەحمەد، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له شوێنی پ.ی.د. سیروان عاره‌ب سادق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هاوکات پ.د.چه‌تۆ حەمەدئه‌مین، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، پ.د. سه‌ردار قادر، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له شوێنی پ.د. نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو ده‌ستبه‌كار دەبن.
هەروەها پ.ی.د. مازن عەبدولخالق عوسمان، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده له شوێنی پ.ی.د.سەعید عومەر و پ.د.عەبدولكەریم یاسین به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی زانست له شوێنی پ.ی.د. هێرش عومه‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردووش، گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای ئەو زانکۆیە ئەنجامدرا کە پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن و حەوت راگری کۆلیژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێری لەخۆگرتبوو.