"بارانبارین و خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كه‌ن"

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌وردا بێت و خۆڵبارینێكی سووكیش ده‌ستپێبكات، تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت و له كات و شوێنی جیاواز نمه باران ده‌بارێت و له هه‌ندێك كاتدا ده‌بێته لێزمه‌باران، پله‌كانی گه‌رماش بۆ چه‌ند پله‌یه‌كی كه‌م داده‌به‌زن.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی پێشبینی ئه‌وه‌یكردووه، رۆژی پێنجشه‌ممه ئاسمان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی رۆژی پێشتر ده‌بن.