زەهرا بێل: ئەمەریکا زۆر شانازی بەو هاوبەشە مێژوویەی دەکات کە لەگەڵ خەڵکی کوردستان هەیەتی

زەهرا بێل, جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر
زەهرا بێل, جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر

K24 - هەولێر:

جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، بەشداری لە رێورەسمی خولی پێنجەمی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی دهۆک کرد و وێڕای پیرۆزبایی خۆی لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆکە، هاوکات دەڵێت، "ئەمەریکا زۆر شانازی بەو هاوبەشە مێژوویەی دەکات کە لەگەڵ خەڵکی کوردستان هەیەتی و ئەم رێککەوتنەی ئێمە لەسەر بەهای هاوبەشن نابێت بە کەم سەیربکرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە (28ــی ئایاری 2023) زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک، رایگەیاند، جێگای شەرەفێکی گەورەیە بۆمن کە لە ئێستا لێرە ئامادەم، لەبەردەم سەرۆک بارزانی، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها راشیگەیاند، شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ کۆمەڵێک قوتابی بە ئەزموون خۆیان پڕ چەک دەکەن بۆ خزمەت کردنی کۆمەڵگە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نیوان ئەمەریکا و کوردستان، زەهرا بێل گوتی: "ئەمەریکا زۆر شانازی بەو هاوبەشەی مێژوویەی دەکات کە لەگەڵ خەڵکی کوردستان هەیەتی، ئەم رێککەوتنەی ئێمە لەسەر بەهای هاوبەشن، نابێت بە کەم سەیربکرێت، دەبێت بۆ هەموو لایەک بیسەلمێنین بە تایبەت ئەوانەی کە گوامانیان هەیە من پێیان دەڵێم هەڵەن گومانکردن لە هێزی ئێمە، تەنیا وا دەکات بەهێزتر بین".

هەروەها گوتیشی: "ئەمەریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە سەر ئاستی جیهان لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات. گرنگ نییە چەندە دیپلۆماتکاری گەورە لەو باڵەخانەیەدا کاردەکەن، هاوشێوەی دیپلۆماتکارانی داهاتوو، کە لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەردەچن، بەم بڕوانامانە دەتوانن باشترین نوێنەری ئەمەریکا و کوردستان بن".

جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا، "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا شانازی دەکات بەوەی کە هاوبەشی ئەم زانکۆیەیە ئەم پەیوەندییەی نێوانییان بەردەوامدەبێت، بۆ ئەوەی دەرفەتتان بۆ بڕخەسێنێت و زیاتر خزمەت بە هەردوو کۆمەڵگە بکەن، هیوادارم بە کارکردن پێکەوە شتی باشتر بەدەست بهێنین، هەروەها ئەو کێشانەی کە رووبەرووی جیهان بوونەوتەوە پێویستی بە یارمەتی هەمەلایەن هەیە بۆ رووبەروونەوەی تەنها دەتوانین لەرێگای هەماهەنگی و یەکگرتووی و دیالۆگ چارەسەریبکەین".

زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە ساڵی 2014 دامەزراوە، زانکۆکە پێکهاتووە لە چوار کۆلێژ و هەشت بەش، لەوانە، کۆلێژی ئەندازیاری (تەلارسازی، پەیوەندی و کارەبا، نەوت)، کۆلێژی کارگێری کار (بەڕیوەبردنی ژمێریاری و دارایی، بەرێوەبەری، بەرێوەبردنی نەوت و گاز)، کۆلێژی هونەر و زانستەکان ( دیزاین، ئاسایشی کۆمپیوتەر و سۆفتوەیر، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)، کۆلێژی پەرستاری (پەرستاری) .

زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕوانامەکەی متمانە پێکراوە و یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرز و ناسراوەکانی عێراق و ناوچەکە.

زمانی خوێندن لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک ئینگلیزیە و بە سیستمی "هونەری ئازاد" قوتابیانی پەروەردە دەکات، کە بریتیە لە پێشکەشکردنی چەندین کۆرسی جۆراوجۆر لە زانستە مرۆڤایەتی و سرووشتییەکان بە قوتابی، پێش ئەوەی لە شارەزایەکیی دیاریکراودا دەست بەخوێندن بکات. ئەم جۆرە سیستمە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بڵاوی پەیڕەودەکرێت.

 

Fly Erbil Advertisment