به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گه‌یشته به‌غدا
K24 – هەولێر:
به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گه‌یشته به‌غدا.
زیدا محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق كه سبه‌ی (دووشه‌ممه 29ـی ئایاری 2023) ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مشه‌و شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گه‌یشته به‌غدا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاند، شانده‌كه بۆ زیادكردنی بڕی وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌ردانی به‌غدای كردووه.