كریسپۆ: ره‌نگه تانگۆ به‌بێ مێسی به‌هێزتر بێت
كریسپۆی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، له دیدارێكدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام به‌ختی نییه، ده‌شڵێت: ڕه‌نگه تانگۆ به‌بێ مێسی به‌هێزتر بێت.
هێرنان كریسپۆی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، گۆڵكاری پێشووی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێت: مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، ئه‌و 4 جار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌گه‌ی گه‌یشته فیناڵ، له كۆپا ئامێریكا، 2007، 2015، 2016 و مۆندیالی 2014، باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به‌ختی نه‌بوو.
كریسپۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان ده‌شڵێت: ئه‌م بێده‌ستكه‌وتییه‌ی تانگۆ 23 ساڵه به‌رده‌وامه و مێسی لێی به‌رپرس نییه، مه‌رجیش نییه به وازهێنانی ئه‌م یاریزانه تۆپی پێی وڵاته‌كه‌م بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه، ڕه‌نگه به‌بێ لیۆ تانگۆ ركابه‌ری باشتر له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات.
كریسپۆ، له شاری فلۆریدا ئارجێنتا له دایك بووه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ریڤه‌ر پلێت ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر له 1996 له رێگه‌ی یانه‌ی پارما له ده‌رگای خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر، یاریی بۆ یانه‌كانی لازیۆ، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان، چێڵسی و جێنوا كرد، له 2007 به فه‌رمی بڕیاریی وازهێنای له یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی مۆدینای ئیتاڵیایه كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی ئه‌م وڵاته‌یه.