ئێران و عێراق جه‌خت له پاراستنی سنووره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
ئێران داوا له عێراق ده‌كات، سنووره‌كان بپارێزێت و به زووترین كات هه‌موو هێزه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان له خاكه‌كه‌ی ده‌ربكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئێرانییه‌كان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی ئایاری 2023) قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران له تاران له‌باره په‌ره‌سه‌ندنه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئێران و عێراق، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆكردنی نێوان تاران و به‌غدا هاته‌واژۆكردن، داواشكرا به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه جێبه‌جێ بكرێت.
رۆڵی عێراقی له پاراستنی سنووری هاوبه‌شی نێوانیان به 1458 كیلۆمه‌تر به‌رزنرخاند ، داواشیكرد، هێزه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ربكرێن.
ئه‌حمه‌دیان ئاماژه‌ی به مێژوو، ئایین، شارستانییه‌تی هاوبه‌شی نێوان ئێران و عێراق كرد. جه‌ختی له به‌رده‌وامی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه قوڵه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كرد و گوتی : "سه‌قامگیری ئێران، په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری عێراق، به پێچه‌وانه‌وه‌ش".
له 19ـی ئاداری رابردوو، ئێران و عێراق رێككه‌وتنێكی ئه‌منییان واژووكرد، به‌هۆیه‌وه سنووره هاوبه‌شه‌كانییان ده‌پارێزن، ئێران له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌قامگیری ئێران دروست ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و هاوتاكه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی واژووكرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، عێراق رێگرده‌بێت له جوڵه‌كانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی عێراق.
له‌ماوه‌ی رابردوودا فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له حكومه‌تی عێراق كرد، به‌وه‌ی هیزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كه له رێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه، تاران به ئامانج ده‌گرن.