سێ تۆمەتبار لە بازگەی بانیمەقان دەستگیرکران "شەش کەسیان کوشتووە"

K24 – سلێمانی
لە بازگەی بانیمەقان سێ تۆمەتبار دەستگیرکران، کە شەش کەسیان کوشتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە بازگەی (بانیمەقان) سێ داواکراوی بە رەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد، کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە ناوکانی:
( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی 1962 دانیشتوی ناسریە
( م ، ح ، م ) لەدایکبووی 1994 دانیشتوی بەسرە
( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی 2000 دانیشتوی ناسریە
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەش کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون، دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە ماددەکانی ( 289 ، 298 ) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دواتر رادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن.