سەرۆکی دەستەی ئاماری کوردستان: مەترسی ئەوەمان هەیە لە ئایندەدا ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێندرێت
"ئەگەر سەرژمێری نەکرێت زۆرینەی داتاکانی عێراق دەکەونە ژێر پرسیارەوە"
K24 - هەولێر:
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بابه‌تی سه‌رژمێری له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خاڵێكه پێویسته رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانی هه‌رێم و عێراق هه‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د راشگه‌یاند، پێشبینی ناكه‌ن له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌لیكترۆنی له‌گشت عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بكرێت.
سەرۆکی دەستەی ئاماری کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر سەرژمێری نەکرێت زۆرینەی داتاکانی عێراق دەکەونە ژێر پرسیارەوە.
سیروان محەمەد جەختی کردەوە لەوەی، ئەو بودجەیەی کە تەرخان کراوە بۆ سەرژمێری، دەبێت بەشی هەرێمی کوردستان بەڕوونی دیاری بکرێت و بگاتە دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا، گوتیشی: پێشتر رێنمایی قورسیان لەسەر چۆنێتی خەرجکردنی بودجەکە دانابوو، کە لە سێ ساڵی رابردوودا نەمانتوانی بڕێکی باش وەرگرین و خەرجی بکەین.
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، 36 ساڵە لە عێراق سەرژمێری گشتی ئەنجام نەدراوە، هەروەها لە 2009ـەوە بابەتی سەرژمێری تێکەڵ بە بابەتی سیاسی کراوە و لە 2010ـەش رێگە نەدراوە سەرژمێری بکرێت.
سیروان محەمەد ئەوەی خستەڕوو، کە مەترسی ئەوەیان هەیە لە ئایندەدا ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێندرێت، کە لە پێشووتردا تێوەیگلابوو.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دیمۆگرافی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەماوەی 36 ساڵی رابردوو گۆڕانکاری زۆر لە پێکهاتەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان روویداوە و بە تایبەتی کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە عێراق شەڕ و ناکۆکی زۆر روویداوە.