گانزۆ په‌یوه‌ندی به سێڤییاوه كرد
سێڤییا بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێنریك گانزۆ واژووكردووه و یانه‌ی ساوپاولۆ له ماڵپه‌ڕی خۆی به‌فه‌رمی رۆیشتنی گانزۆی له ریزه‌كانی راگه‌یاندووه و نووسیویه‌تی: ماڵئاوا مایسترۆ.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو گانزۆ بگاته ئیسپانیا و پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی سانتۆس له‌سه‌ر داوای خۆرخێ سامپاولی په‌یوه‌دنیی به سێڤییا ده‌كات و له‌م هاوینه ده‌بێته شه‌شه‌م گرێبه‌ستی یانه ئه‌نده‌لوسییه‌كه واژووی بكات.
هێنریك گانزۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، له نێو یاریگه هه‌م رۆڵی ناوه‌ڕاستكار و هه‌میش رۆڵی هێرشبه‌ر ده‌بینێت و له یانه‌ی سێڤییاش درێسی ژماره (10)ـی پێده‌به‌خشرێت.