له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی به‌شێكیان داوای كوشتن و سه‌ربڕینی ملیۆنان كه‌نغه‌ر ده‌كرێت له ئوسترالیا
K24 - هەولێر:
ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ رێژه‌ی ئێستای كه‌نغه‌ر له ئوسترالیا دانه‌نرێت، ئه‌و وڵاته ناچاره ملیۆنان دۆلار له‌و كهنغهرانه خه‌رج بكات، كه به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه تێكه‌ڵ به ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ له‌و وڵاته بوونه، ئه‌مه‌یش وایكردووه زانایانی تایبه‌ت به گیانله‌به‌ران و رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی پێشنیازی كوشتن و سه‌ربڕینی به‌شێكی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی كه‌نغه‌ر بكه‌ن له‌و وڵاته له‌پێناو مانه‌وه و رزگاركردنی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان.
كه‌نغه‌ر كه هێمای ئوسترالیایه، له ئێستادا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته دروست كردووه، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی هه‌ندێك له زانیارییه‌كانی رێكخراوه ئاژهڵدۆستهكان، ژماره‌ی كه‌نغه‌ر له ئوسترالیا له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین و زۆربوونی ئالیك ده‌گاته ده‌یان ملیۆن، به‌ڵام به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئالیك و گژوگیای سروشتییه‌وه ئه‌و ژماره‌یه كه‌م ده‌كاته‌وه.
كاترین مۆسبی، زانای ژینگه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌ماوه‌ی وه‌رزی وشكه‌ساڵی ئه‌م دواییانه‌دا، رێژه‌ی 80% بۆ 90%ـی ئاژه‌ڵی كه‌نغه‌ر، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی ئوسترالیادا ئالیكیان بۆ دابین كراوه. مۆسبی روونیشكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا له ئوسترالیا، كه‌نغه‌ر ده‌چێته ناو "w.c"ـییه گشتییه‌كان و كلێنسی گه‌رماوه گشتییه‌كان به‌كاردێنن و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه له‌سه‌ر رێگه و شه‌قامه گشتییه‌كان ده‌مێننه‌وه و بێچووهكانیشیان به‌دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌بۆچوونی مۆسبی، كوشتنی كه‌نغه‌ر و به‌كارهێنانی گۆشته‌كه‌ی و سوودوه‌رگرتن له پێسته‌كه‌ی یه‌كێكه له میكانیزمه‌كانی پاراستنی به‌شێكیان له‌و كێشه قورسه‌ی تێیدان و هۆكارێكیشه بۆ كۆنترۆڵكردنی ژماره‌كه‌یان. مۆسبی روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته هۆی مانه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی كه‌نغه‌ر و چاودێریكردنیان و پاراستنیان له هه‌ر كێشه و قه‌یرانێك كه په‌یوه‌ندی به خۆشگوزهرانییانهوه هه‌یه له ئه‌گه‌ره‌كانی وشكه‌ساڵیدا.
حكومه‌تی ئوسترالیا پاراستنی كه‌نغه‌ری دابین كردووه، به‌ڵام جۆره‌كانی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌و وڵاته بوونیان هه‌یه، له‌ژێر مه‌ترسی له‌ناوچووندا نین، ئه‌مه‌ش رێگه به راوكردنیان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌ت له حكومه‌ت وه‌ربگیردرێت.
هه‌موو ساڵێك له ئوسترالیا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌نغه‌ر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی گۆشت و پێسته‌كه‌ی سه‌رده‌بڕدرێت، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی كه‌رتی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌نغه‌ری ئوسترالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی بارانبارین له ئوسترالیا، تێبینی ئه‌وه كراوه، كه زیادبوونی كه‌نغه‌ر له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵكشاندایه.
كۆمه‌ڵه‌ی كه‌رتی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌نغه‌ری ئوسترالی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له ئێستادا ژماره‌ی كه‌نغه‌ر له ئوسترالیا ده‌گاته زیاتر له 60 ملیۆن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ئه‌و ژماره‌یه له 30 ملیۆن كه‌متر بوو.
رۆژی 9ـی كانوونی دووه‌می 2020، حکوومەتی ئوستراڵیا بڕیاریدا، لە رێگای هێلیکۆپتەرەکانی، تەقە لە هەزاران حوشتر بکات و بیانکوژێت.
ماریتا باکەر، دانیشتوویەکی ناوچەی کانیپی لە باشووری ئوستراڵیا بە ئاژانسی بی بی سی گوتووە: "حوشترەکان بەهۆی کەمی ئاو، دێنە نزیک ماڵەکان و بە دوای ئاودا دەگەڕێن، ئەمەش ئێمەی نیگەران کردووە و لە سەلامەتی منداڵەکانمان دەترسین".
کوشتنی ئەو هەزاران حوشترە بۆ ئەو وشکە ساڵییە دەگەڕێتەوە کە ساڵانێکە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. بەرپرسان دەڵێن، حوشترەکان ئاوێکی زۆر دەخۆنەوە و دۆخەکەیان خراپتر کردووە.
حوشترەکان ئاژەڵێکی سرووشتی ئوستراڵیا نین، بەڵکو لە سەدەی 19 لە لایەن بەریتانییەکان لە هیند، ئەفغانستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێنراون بۆ ئوستراڵیا.
جیا لەوەی ئاوێکی زۆر دەخۆنەوە، زیانیان بە پەرژین و کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاندووە. هەروەها، حوشتر گازی میسان دەردەدات کە بۆ گۆڕینی کەش و هەوا زیانی هەیە.
ژمارەی حوشترەکان لە ئوستراڵیا سەدان هەزارن، بڕیاری کوشتنیان کە ئێستا چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، رێکخراوەکانی ئاژەڵپارێزانی نیگەران کردووە.