ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەکی قەزای حەدیسە دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

K24 – هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمه‌تبار به‌ تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەک لە قەزای حه‌دیسه‌ی پارێزگای ئه‌نبار کە هەڵاتبوون بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی حوزەیرانی 2023)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە دوو تۆمەتبار بەکوشتنی هاووڵاتییەک داواکراون لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ئه‌نبار، دادگای لێکۆڵینەوەی حه‌دیسه‌ و تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بەرەو هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوونە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن تیمەکانمان دەستمان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵينەوە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران".

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە (6ـی حوزەیرانی 2023)، تواندرا لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع. أ. ب.) و (ح. أ. ب.) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەن.

هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر روونیکردووەتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە، چەکی جۆری ده‌مانچه‌یان له‌لابووه‌ و لە لێکوڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

Fly Erbil Advertisment