لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمەریکا دوو کەس کوژران پێنجی دیکەش برینداربوون

ریک ئیدواردز
ریک ئیدواردز

K24 - هەولێر

 شەوی رابردوو، بەهۆی تەقەکردنەوە لە دەرەوەی قوتابخانەیەکی ناوەندی لە شاری ریچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینا، دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمەریکی لەسەر زاری بەرپرسی پۆلیسی شاری ریچمۆند، ریک ئیدواردز، بڵاوی کردووەتەوە، کە کەسێکی تەمەن 19 ساڵانمان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن و کوشتنی ئەو دووکەسە، کە یەکێکیان تەمەنیان 18 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 36 ساڵە.

ئیدواردز، ناسنامەی ئەو دووکەسەی ئاشکرا نەکردووە کە کوژراون، هەروەها بەرپرسانیش پاڵنەری پشت ئەو تەقەکردنەیان ئاشکرا نەکردووە.