ئێران سێیەم وڵاتی بەرھەمھێنانی گێڵاسە

زۆربەی بەرھەمی گێڵاسی ئێران لە شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی ئامارێك ئێرانی لە ریزبەندی سێیەم وڵاتانی جیھان دێت بۆ بەرھەمی گێلاس داناوە، زۆربەی بەرھەمی گێڵاسی ئێرانیش لە شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە.

 لە ئامارێكی رێكخراوی خۆراكی جیھانی ناسراو بە فاو، ھاتووە ئێران بە بڕی 200 تا 260 ھەزار تۆن گێلاس لە ریزبەندی سێیەم وڵاتی جیھاندایە، ھاوكات بەڕێوەبەری ئیدارەی كشتوكاڵی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ، بەشی ھەرەزۆری ئەو رێژەیە پەیوەست بە شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە و ھەربۆیەش ساڵانی فستیڤاڵی گێلاس لە شنۆ بەڕێوە دەچێت.

شاری شنۆ خاوەنی 6 جۆر گێلاسی بەناوبانگە و پێویستی بەشێكی زۆری بازاڕی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران بەتایبەت وڵاتانی عێراق و توركیا و ئەرمەنستان و ھەروەھا ھەرێمی كوردستان دابین دەکات.

Fly Erbil Advertisment