گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری لەسەر دەریاچەکان دروستکردووە

K24 - هەولێر

سەلامەتی دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان تەوەری سەرەکی گۆڤارە زانستییەکان بوو کە لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا بڵاوکرانەوە، توێژینەوەیەک کە لەلایەن "ساینس"ەوە بڵاوکراوەتەوە، کە چاودێری دابەزینی یەدەگی ئاو لە دەریاچەکانی جیهان دەکات لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و چڕی بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان و زیادبوونی دانیشتووان.

هەوڵدان بۆ گەڕان بە دوای جۆرەکانی باڵندەی ونبوو، هەروەها سوودی ئەویش بۆ زانست، بابەتی یەکێک لە وتارە گرنگەکانی رۆژنامەی "نیو ساینتیست" بوو، باڵندەکان لە سەرانسەری جیهان رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جۆرەکانی باڵندە بۆ نیوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کەمبوونەوەی بڕی ئاوی دەریاچەکانی جیهان خرایەروو، بەتایبەتی ناوچە وشک و نیمچە وشکەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر، وشکبوونەوە لە ناوچە وشکەکاندا خواست لەسەر ئاوی دەریاچەکان زیاد دەکات و رێژەی هەڵمبوونی بەرز دەکاتەوە، پلەی گەرمی بەرز لە ناوچە ساردەکاندا، بەفر دەتوێنێتەوە و بارگاویکردنەوەی ئاوی زیادە بۆ دەریاچەکان دابین دەکات.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ابردوودا تیمێکی زانستی ئەمەریکی سەرکەوتوو بوون، لە بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی گەورە بە بەدەستهێنانی وزەی تێکەڵاو لە کارێکی تاقیکارییەوە کە لە بڕی ئەو وزەیەی زیاترە کە دەچێتە ناویەوە، هەرچەندە پێشبینی ناکرێ تەکنەلۆژیای یەکگرتنی ئەتۆمی لە کاتی خۆیدا لە رووی بازرگانییەوە ئامادە بێت بۆ وەستاندنی گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام لە نیوەی دووەمی ئەم سەدەیەدا دەبێتە سەرچاوەیەکی زۆری وزەی پاک.

زانکۆی ساوسرن کروس، لە ئوسترالیا تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ باشترکردنی بەردی مەرجانی رەسەن کە خۆڕاگرن لە بەرامبەر سپیکردنەوەدا، و بڵاوکردنەوەیان بە کۆکردنەوەی خانەکانی زاوزێیان، و بەخێوکردنی هێلکەکان دواتر لە شوێنە تایبەتەکانی دەریایی . دوای ئەوەی کرمۆکەی مەرجانەکان هەڵدەکشێن، ئازاد دەکرێن بۆ ناوچە ئامانجدارەکان بۆ دووبارە دروستبوونەوەی مەرجانی. گەرمبوونی ئاوی دەریاکان لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی سپیبوونەوەی لەسەدا 91ی ئەو مەرجانانە.

ماڵپەڕی "ساینس نیوز" نیگەران بووە لەو کێشە ژینگەییانەی کە رووبەڕووی دەریاچە خوێیەکان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهان، هەروەها ناوچەی بچووکبوونەوەی دەریاچەی خوێی گەورە لە ئەمەریکا، لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا نزمترین ئاستی ئاوی لە مێژووی خۆی دا تۆمارکرد، چونکە بۆ نزیکەی شەش مەتر لە خوار ئاستی تێکڕای خۆیەوە دابەزی، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی رووبەری گەورەترین دەریاچەی خوێ لە ئەمەریکا.

ئەمەریکان ساینتێست، ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکانی سەبارەت بە کاریگەری گەرمبوونی جیهان لەسەر دەریاچە سەهۆڵبەندانەکان و مەترسییەکانی لافاوکردنیان لەسەر ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە نزیکیان دەژین ئاشکرا کرد، توێژینەوەکە بریتی بوو لە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر 1089 دەریاچە سەهۆڵبەندان، توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە نزیکەی 15 ملیۆن کەس تووشی کاریگەرییەکانی لافاوی دەریاچە سەهۆڵینییەکان دەبن و زیاتر لە نیوەیان لە هیندستان و پاکستان و پیرۆ و چین دەژین.