خێزانێک لەکاتی ماڵ پاککردنەوەدا گەنجینەیەک دەدۆزنەوە
بەهاکەی یەک ملیۆن دۆلارە
K24 - هەولێر
خێزانێک گەنجینەیەکیان دەدۆزنەوە لە ژێرزەمینی ماڵەکەیاندا کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا شاردراوەتەوە.
بەگوێرەی کەناڵی" KTLA"، ئەو خێزانە لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمەریکا دراوی مسیان دۆزیوەتەوە کە بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە.
جۆن ریێس، فرۆشیاری خانووبەرەیە، یارمەتی هاوسەرەکەی داوە بۆ پاککردنەوەی ماڵی باوکە کۆچکردووەکەی "فریتز"، لەناوچەی ئایلاند ئیمپایەر، لەکاتی پاککردنەوەی ژێرزەمینی ماڵەکەدا، ملیۆنێک پێنسی مسیان دۆزیەوە کە بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە.
خانووەکە هی فریتز و براکەی بووە کە کۆچبەری ئەڵمانی بوونە، دەیان ساڵ لەم خانووەدا ژیاون، تا فریتز مردووە و براکەی نیشتەجێبووە لە جێگاکەی.
ڕیس و هاوسەرەکەی لەکاتی هەڵکەندن، دراویان لەناو کاغەزی لولدراو دۆزیەوە، ئەمەش زیاتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە، چونکە دواتر دەیان کیسی بانکیان دۆزیەوە کە پڕکرابوون لە دراوی مس.
رێیس سەبارەت بەو ساتەوەختە مێژووییە دەڵێت: "ناوی بانکەکان لەسەر جانتاکان هەن کە هەرگیز نەمبیستووە، یان ئیتر بوونیان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر دەیان سندووقی کارتۆن و چەند سندوقێکی داریان دۆزیوەتەوە، کە هەموویان پڕ بوون لە پێنسی مسی.
سەرەتا پێنس لە مسی پاک دروست دەکرا تا ساڵی 1943، کاتێک دراوەکەی ئەمەریکا گۆڕدرا بۆ پۆڵایەکی بە ماددەی زینک پۆشراو، ئەمەش بەهۆی پێویستی مس بووە لە جەنگی جیهانی دووەمدا.