دوو کەس بە تۆمەتی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان دەستگیرکران

ئەو بێتەل و مۆبایلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
ئەو بێتەل و مۆبایلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

K24 - سلێمانی

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ گزیکردن لە تاقیكردنەوەكاندا دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا گزیکردن (قۆپیە) بكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە: "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر  ئۆتۆمبێلێک ‌و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بە نیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن. لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له ‌دایكبووی‌ 1998 بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

ئەم ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە
ئەم ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە