لە ئەنبار زیاتر لە 150 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی ئەنبار، لەناو کێڵگەیەکدا دەستی بەسەر 155 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا گرت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، توانیان دەست بەسەر 155 هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەکان لە جۆری کاپتاگۆندا لە کێڵگەی هەڵاتووێک کە تۆمەتبارە بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئەنباردا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری دادوەر رێوشوێنەکان دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.