مەسرور بارزانی لە هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکیەک دەکات

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 14/6/2023، کاتژمێر 10:00  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی کاروباری دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بە دیجیتەڵکردنی ئەرشیڤەکەی  بەسەردەکاتەوە.