"خوێن ببەخشە گیانی سێ کەس لە مردن رزگار بکە"

K24 – هەولێر
بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێن بەخشین، هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە بازاڕی شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ 14/6/2023، لەژێر درووشمی "بەشدار ببە و خوێن ببەخشە گیانی سێ کەس لە مردن رزگاربکە" بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن هەڵدەستێت بە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو هەڵمەتە بۆ٠ خوێن بەخشین کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لە ناو بازاڕی هەولێر – شوێنی نافورە بەڕێوەدەچێت.