"بەمزووانە بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگە تەواودەکرێت"

K24 – هەولێر:
حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، پرۆژەی سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێکرا.
له چوارچێوهی راگهیهندراوێكی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: لەپێناو رێکخستنەوە و باشترکردنی کارەکانی بواری ئیداری و سەرچاوەی مرۆییی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاریی کۆمپانیای براد لیف ـی ئەمهریکی بۆ ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی، پرۆژەی سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێکرا.
حكومهتی ههرێمی كوردستان ههروهها راشیگهیاند، شاندی کۆمپانیای براد لیف، دەقی پرۆژەی کۆمپانیاکەیان پێشکەش کرد، لەم پرۆژەیەدا تەواوی نامە و ئاڵوگۆڕەکانی پۆستە، بە ئاسانی لە رێگەی تۆڕێکی ناوخۆییەوە دەکرێت، هەروەها دەتوانرێت چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە باشتر ڕێک بخرێت، لە ڕووی سەرچاوە مرۆییەکانەوەش زانیاریی تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگە لەناو ئەم پڕۆگرامەدا جێگایان دەکرێتەوە.
دوێنی بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا روکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ شاندێکی راوێژکاریی هێزەکانی ئەمەریکا بە سەرپەرشتیی مێجەر شیڤن تاو، بەڕێوەبەری بەرنامەی کڕین لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری و بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی کۆمپانیای براد لیفی تایبەت بە داڕشتنی پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی بۆ بەگەڕخستنی لەناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە تایبەتە بە سیستەمی سەرچاوە مرۆییەکان و رێکخستنی ئەرک و کارەکان لە ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتییەکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو. (ههروهك ماڵپهری فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه).