21ـی تەمموزی ئەمساڵ دوا واده‌یە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت

K24 - هەولێر:

21ی تەمموزی ئەمساڵ دوا واده‌یە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت، وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو بنکانەی دیاریکراون هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ برامبەر چەکەکانیان تۆمار بکەن.

بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک دوای ئەو وادەیە چەکی تۆمارنەکراوی بەدەستەوە بگیرێت دەستگیر دەکرێت.

بڕیاریشە لە  پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی چەک بە شێوەی ستانداردی جیهانی بکرێتەوە.

Fly Erbil Advertisment