ئه‌دهه‌م بارزانی ره‌خنه له‌وانه ده‌گرێت كه پێشوازییان له مالیكی كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دەڵێت : ئەگەر ھاتنی مالیكی بۆ شاری سلێمانی بۆ ڕێككەوتنی نێوان دوو حزبی كوردی و حزبی دەعوە بێت، كارێكی ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆ قسە كردنە لەسەر دۆخی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، دەبوایە سەردانی ھەولێری پایتەختی بكردایە ، چونكە ئەو لە پایتەختی عێراقەوە ھاتووە.
ئه‌دهه‌م بارزانی دەشڵێت: "ئەو لایەنە سیاسیانەی پێشوازیان لێ‌كرد، دەبوایە ھەڵوێستیان ھەبوایە بەرامبەر كەسێك كە مووچە و بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕیوە".