تەرمی برای دووەم لە رووباری گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە

K24 – سۆران
ئەو دوو برایەی لە رووباری گەلی عەلی بەگ لە دەڤەری سۆران کەوتنە ناو رووبار، دوای دوو رۆژ تەرمی ئەوەی دیکەشیان دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 15ی ئەم مانگە دوو برا بە ناوەکانی مەبەست و هەڵوێست شاکر لە رووباری گەلی عەلی بەگ لە کانی ماران خنکان و تەرمی یەکێکیان هەمان رۆژ دۆزرایەوە، دوای دوو رۆژ لە گەڕان و پشکنین تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی سۆران تەرمی براکەی دیکەشیان دۆزیەوە.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند: "تەرمی هەڵوێست شاکر دوای دوو رۆژ گەڕان و پشکنینی چڕ لە رووبار دۆزرایەوەو ئێستا لە پزیشکی دادیە و دوای رێوشوێنی پێویست رادەستی کەسوکارەکەی دەکەینەوە".