گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: پەرلەمانی عێراق وەکو پێویست بە ئەرکەکەی هەڵنەستاوە

K24 - هەولێر:
گو‌ته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه ده‌كرێت رژدبوونی هه‌ردوولا ببێته هۆی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان.
سه‌لام زوبه‌یدی، گو‌ته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24 رایگه‌یاند، له سه‌رده‌می محه‌ممه‌د شیاع سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی شانده‌كاینان له‌گه‌ڵه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵادا به نموونه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.
گو‌ته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێككه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه كوردیشی تێدایه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كاندا بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، گوتیشی، چه‌ند خاڵێك هه‌یه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، له‌وانه ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و رێككه‌وتنانه بكرێن و ببنه بڕبڕه‌ی پشتی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌لام زوبه‌یدی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها رژدبوونی هه‌ردوو لایه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان. جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی ژینگه‌یه‌كی له‌بار كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان رێكده‌خاته‌وه و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته لایه‌نی كوردیش به شایسته‌كانی خۆی بگات.
روونیشیكرده‌وه، كێشه سیاسییه‌كان زۆرن و بۆ نموونه دروستبوونی كێشه و ئاڵۆزی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه و كه ره‌نگه ئه‌و كێشه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گاز.
گوتیشی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئه‌ركه‌كه‌یدا له ئاستی پیویستدا نییه، به‌تایبه‌ت كه چه‌ندین یاسا په‌كخراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری سیسته‌می سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌ت و كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له سیسته‌می سیاسی، كه كاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا هه‌یه.