مالیكی سەردانەكەی ھەڵەبجەی ھەڵوەشاندەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e5febdca-2cd6-425f-a296-0dcc3d6d8eb8/maleki%20halabja.ism/manifest

K24 - سلێمانی

بڕیاربوو ئەمرۆ نووری مالیكی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بكات، ژمارەیەك لە چالاكوانانیش رایانگەیاندبوو كە دژی ھاتنی بۆ شارەكە خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، كەمێك پێش ئێستا مالیكی سەردانەكەی بۆ ھەڵەبجە ھەڵوەشاندەوە.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی مالیكی بەھۆی رەوشی ئەمنی بووە كە كۆمەڵێك گەنجی شاری ھەڵەبجە رایانگەیاندبوو لە دژی ھاتنی مالیكی بۆ شارەكەیان خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن".

گوتیشی: "بۆ رێگرتن لە خۆپێشاندان دژی ھاتنی مالیكی ئاسایشی ھەڵەبجە ژمارەیەك لەو چالاكوانانەیان دەسگیركردوون كە بە نیازبوون خۆپێشاندان ئەنجامبدەن"