رووفاتی 39 ئێزدی قوربانی دەستی داعش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە

K24 - هەولێر

لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، رووفاتی 39 ئێزدی قوربانی دەستی داعش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پزیشکی دادی مووسڵ، رووفاتی 39 ئێزدی کە لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژ کران، رادەستی کەسوکاریان کرانەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووفاتی قوربانییەکان نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر رەوانەی بەغدا کرابوون، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی و بەشێکیشان لەناو یەک گۆڕ کۆمەڵکوژ کرابوون.

رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.

له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له‌ 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له‌ 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.

رۆژی (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له‌ ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرا.

 له‌ (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ شاری به‌غدا واژووكرا.