شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتنە هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

جێگری سکرتێرى گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسى نووسینگەی هەرێمی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) بە یاوەرى شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن. 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە  21/6/2023، عەبدوڵڵا ئەلدەرداری جێگری سکرتێرى گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسى نووسینگەی هەرێمی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ( UNDP) بە یاوەرى شاندێک لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان .

ئەوەش خراوەتەروو، بڕیارە شاندى نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.