داعش 33 كه‌سی كوشت
تۆمه‌تی هاوكاری سوپای عێراقیان داوه‌ته پاڵیان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له گوندی "جه‌دحه" ی سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌یاره، چه‌كدارانی داعش "33" هاوڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كوشتووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه عێراقییه‌كانیان كردووه و زانیاریان پێداون.
ڕائید" ئه‌مین شێخانی "فه‌رمانده له لیوای "91" ی فیرقه‌ی "15" ی سوپای عێراق،به "كوردستان 24" ڕایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه گوندی "عوسه‌جه" له نزیك ناحیه‌ی گه‌یاره له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنرا، چه‌كدارانی ئه‌و گروپه به بیانووی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق، له گوندێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه " 33" هاوڵاتی سڤیلی گوله‌باران كردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چه‌كدارانی داعش پاش له ده‌ستدانی ناوژه‌یه‌كی فراوانی ژێر كۆنترۆڵیان هاتووه، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێزه عێراقییه‌كان له ژێر ده‌ستیان ده‌رهێنان.
له نوێترین لێدوانی‌دا په‌یوه‌ست به‌و به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند" هه‌ینی داهاتوو، نوێژی هه‌ینی له ناحبیه‌ی "گه‌یاره" ده‌كه‌ین و داعش له‌و قه‌زایه ده‌رده‌كه‌ین.