مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێر دادەنێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/2023، کاتژمێر 2:30  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێر دادەنێت.

بە ھەماھەنگی نێوان پاوەرچاینەل و دابین گرووپ كارگەیەكی چیمەنتۆ بە دووری 45 كیلۆمەتر لە باكووری شاری ھەولێر دروست دەكرێت، كە دەبێتە مۆدێرنترین بنكەی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆ لە ھەرێمی كوردستان.

كارگەكە لەسەر رووبەری 43 ھیكتار زەوی دروست دەکرێت، لەكاتی کەوتنەکاری لە رۆژێكدا توانای بەرھەمھێنانی زیاتر لە شەش ھەزار تۆن و لە ساڵێكیشدا توانای بەرھەمھێنانی دوو ملیۆن تۆن چیمەنتۆی دەبێت.

ئەو بەردەی كە چیمەنتۆكەی لێ بەرھەمدەھێندرێت بە بەردی "لایمستۆن ناسراوە"، نزیكەی یەك كیلۆمەتر لە شوێنی دروستكردنی كارگەكەوە دوورە و بە سەلمێندراوی نزیكەی 150 ملیۆن تۆن یەدەگی ھەیە، بەمەش دڵنیایی دەدات كە كارگەكە دەتوانێت بۆ ماوەی 50 ساڵ كاربكات.

بەردەكە بە بارھەڵگر دەگوازرێتەوە بۆ كارگەی تێكشكێنەر كە لە كاتژمێرێكدا توانای شكاندنی ھەزار و 400 تەنی ھەیە.

دوای تێكشكاندنی بەردەكە لە رێگەی پشتێنێكەوە مادەكە دەگوازرێتەوە بۆ كۆگای پێش تێكەڵكردنی لایمستۆن، بە توانای خەزنكردنی 45 ھەزار تۆن و خەزنكردنی پارێزراو بۆماوەی چوار رۆژ.

خۆلەكە و گێچەكە تێكدەشكێندرێن و لەرێگەی پشتێنەوە بەجیا دەگوازرێنەوە بۆ وێستگەی راستكردنەوەی مادەی خاو پێش تێكەڵكردن.

وێستگەكە گێچ، خۆل، كانزای ئاسن و لایمستۆنی تێدایە،  پرۆسەكە بەچەندین قۆناغی دیكەدا تێپەردەبێت تاوەكو چیمەنتۆكە بەرھەم دێت.

كارگەكە چوار سایلۆی ھەڵگرتنی چیمەنتۆی ھەیە بە تیرەی 18 مەتر و بەرزی 56 مەتر، كە بە جیا چیمەنتۆی جۆری پۆرتلەنتی ئاسایی و چیمەنتۆی سێمپتو ھەڵدەگرێت. ھەر سایلۆیەك توانای ھەڵگرتنی 10 ھەزار تەن چیمەنتۆی ھەیە.

Fly Erbil Advertisment