ئه‌مڕۆ له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌نگوباسی ئه‌م 7 یاریزانه‌ گه‌رم بوو

نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان
نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.

* دوای چوونی حەکیم زیاش و نگۆلۆ کانتی له‌ چێڵسییه‌وه‌ بۆ خولی سعوودیە، خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری ئەو یانەیە دەبێتە سێیەم یاریزانی یانە لەندەنیەکە ریزەکانی یانەکەی بەرەو خولی سعوودیە جێبێڵێت و به‌مزووانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هیلال راده‌گه‌یه‌نێت – ده‌یلی مه‌یل

* کارگێری یانەی ئارسێناڵ بە نهێنی هەوڵی گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا ناوەڕاستکاری لاوی یانەی ساوسامتن دەدات، لەبەر ئەوەی چێڵسیش لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، ساوسامتن لە پێناو دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارەکەی داوای 45 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەهاکەشی بە بۆرسەی یاریزانان 32 ملیۆن یۆرۆیە – سه‌ن

* نیکۆلاس جاکسۆن هێرشبەری هەڵبژاردەی گامبیا و یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا، ماوەیەکە بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بەشداری پشکنینە پزیشکەیانی بلوز دەکات و دوێنی هەینیش گرێبەستەکە واژۆ کراوە و بەم زوانە رادەگەیەندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

* ئانخێل دی ماریا دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس، بڕیاریداوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی بێنفیکای پۆرتوگالی، ئەو یانەیەی پێشتر لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2010 یاریی بۆ کردوون، چوونی دی ماریا بۆ یانەکەی پێشووی بێ بەرامبەر دەبێت، لەبەر ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی هاتووە و تەنها مووچەی ساڵانەی دەبێت - لاگازێتا

* مارکوس تورام هێرشبەری فەرەنسی یانەی بورووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و یانەکانی لایپزیگ لە ئەڵمانیا و پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا و ئەیسی میلان و ئینتەر میلان لە ئیتاڵیا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و یاریزانەکەش لە نێوان ئەو یانانە بڕیاریداوە پەیوەندی بە ئینتەر بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

* سێزار ئازپلیکویتا بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە بکات، ئازپلیکویتا لەگەڵ نێرازۆری رێکەوتووە و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی بەردەوام دەبێت – تایمز

* وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بۆ شوێنگره‌وه‌ی دیكلان رایس ده‌یه‌وێت دینیس زه‌كه‌ریای ناوه‌راستكاری سویسرای یانه‌ی چێڵسی بگوازێته‌وه‌، له‌م پێناوه‌یشدا كارگێری وێستهام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گفتووگۆدایه‌ - میره‌ری به‌ریتانیا