لە خاڵێكی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دوو بارهەڵگر پێکیاندادا
K24 - هەولێر:
بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندادا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری بەڕاد و گڵابە، کە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتوون لەناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسوور پێکیاندادا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەردوو بارهەڵگرەکە زیانی ماددیان بەرکەوتووە و هەروەها زیانیان بە جێگاکەش گەیاندوە.
ئاماژە بەوەشدراوە،کە لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.
