لە خاڵێكی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دوو بارهەڵگر پێکیاندادا

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندادا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری بەڕاد و گڵابە، کە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتوون لەناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسوور پێکیاندادا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەردوو بارهەڵگرەکە زیانی ماددیان بەرکەوتووە و هەروەها زیانیان بە جێگاکەش گەیاندوە.

ئاماژە بەوەشدراوە،کە  لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

.