تورکیا: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ پتر له‌ 46 هەزار كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌

K24 – هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئامارەکانی تایبەت بە دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنی کۆچبەران بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ دیپۆرتی وڵاتی خۆیان کراونه‌ته‌وه‌، 46 هەزار و 633 کەسن.

هاوکات ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی هەرە زۆری کۆچبەرانی نایاسایی خەڵکی ئەفغانستانن.

رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لە تورکیا بەردەوامە و بەتایبەتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا یەکێک لە دروشمە هەرە سەرەکییەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، ناردنەوەی کۆچبەران و رێگریکردنیان لە هاتنیان بۆ تورکیا بوو.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆچبەران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەمە بەدواوە رووبەڕووبوونەوەی کۆچی یاسایی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەماوەی 16 بۆ 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵ،  لە کۆی گشتیدا 3192 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە: 907 کۆچبەر خەڵکی ئەفغانستانن، 133 کۆچبەر خەڵکی پاکستانن و 1040 کۆچبەری دیکەش سەر بە وڵاتانی دیکەن.

هاوکات ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دیپۆرتی وڵاتی خۆیان کراونه‌ته‌وه‌، هەزار و 831 کەسن، کە 958 کەس خەڵکی ئەفغانستانن، 27 کەس خەڵکی پاکستانن و 846 کەسیش سەر بە وڵاتانی دیکەن.

 جیا لەوەش لەو ماوەیەدا رێگری لە هاتنی چوار هەزار و سێ کۆچبەر کراوە.

بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا 17 هەزار  964  کۆچبەر لە ناوەندەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەراندان کە لەوانە چوار هەزار و 428 کەس خەڵکی ئەفغانستانن، هەزار و 344 کەس خەڵکی پاکستانن و 10 هەزار و 745 کەسی دیکەش سەر بە وڵاتانی دیکەن.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ دیپۆرتی وڵاتی خۆیان کراون 46 هەزار و 633 کەسن کە 15 هەزار و 28 کۆچبەر خەڵکی ئەفغانستانن، هەزار و 952 کەس خەڵکی پاکستانن و 29 هەزار و 653 کەسی دیکەش سەر بە وڵاتانی دیکەن. هاوکات لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ رێگری لە هاتنی 116 هەزار و 421 کەس کراوە.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەبارەی کۆچبەران

16-22 ـی حوزەیران 2023

دەستگیرکردنی کۆچبەری نایاسایی

3192

ئەفغانی

907

پاکستانی

133

وڵاتانی دیکە

1040

دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران

1831

ئەفغانی

958

پاکستانی

27

وڵاتانی دیکە

846

رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران

4003

دەستبەسەرکردنی کۆچبەران پێش دیپۆرتکردنەوە

 17,964

ئەفغانی

4428

پاکستانی

1344

وڵاتانی دیکە

10,745

1ـی کانوونی دووەم – 22ـی حوزەیران

دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران

 46,633

ئەفغانی

15,028

پاکستانی

1952

وڵاتانی دیکە

29,653

رێگری لە هاتنی کۆچبەران 

116,421

 

Fly Erbil Advertisment