عەممار حەکیم داوا دەکات حکومەت کار لەسەر دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بکات

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق داوا ده‌كات دۆسیه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كاری پێشینه‌ی حكومه‌ت بێت.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌چاوكردنی ئامار و سه‌رژمێرییه‌كان له‌باره‌ی ئاڵوده‌بووان و بازرگاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوخۆی عێراق، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و ترسناكه و پێویستی به ستراتیژیه‌تێكی كارا و ورد هه‌یه.
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌رۆژی جیهانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه شاراوه ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق بە پێویستی دەزانێت گشت دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، یاسادانان و دادوه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیاكان كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكه‌ن.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە و بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە دەیان هەزار کەس لە جیهان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکرێن.