ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان: بازرگانیكردن و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌زیادبووندایه
K24 - هەولێر:
زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له سه‌رجه‌م رووه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، ئابووری و ئاسایش و ئاشته‌وایی، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 1000 سزادراو هه‌یه كه به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه سزادراون.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژانه بازرگانیكردن و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیادبوون دایه، به پێویستیشی زانی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر چڕتر بكرێته‌وه. روونیشیكرده‌وه، كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له 20 كه‌سیان وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 1027 سزادراو هه‌یه، كه 597ـیان به‌كاربه‌رن و 430ـی كه‌سی دیكه‌یشیان بازرگانن.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشت به كادره‌كانی خۆیان له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌به‌ستن بۆ راهێنان و شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوونه، به‌تایبه‌ت كه به‌رده‌وام كۆڕ و سیمیناریان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گوتیشی، رێكخراوێكی وچان وه‌ك رێكخراوێكی كارا له چاكسازییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كاریگه‌ری خۆیان به‌سه‌ر راهێنانی كادره‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی دوو سه‌نته‌رن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشان داوه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و دوو سه‌نته‌ره شیاندنه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ستاندارد. روونیشیكرده‌وه یه‌كێك له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه دروست ده‌كرێت فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌رچووه و زیاتر له چوار هه‌زار ملیار دینار تێچووه‌كه‌ی ده‌بێت.
گوتیشی له رێگه‌ی رێكخراوی وچان و یۆنیسێفه‌وه له ئاماده‌كردنی 25 كادری پێشكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له چاكسازییه‌كاندا ئه‌ركه‌كانیان به‌جێبهێنن و به‌رنامه‌كان له چاكسازییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وام له رێگه‌ی كادره‌كانیانه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ شیاندنه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه.
ئه‌مڕۆ (26ـی حوزه‌یرانی 2023) له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا، ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمساڵ هەوڵ دراوە شادەمارەکانی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان وشک بکرێت و زۆرترین ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن دەستگیر بکرێن و رووبەرووی یاسایان بکەنەوە.
ئالوودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر کە پێنج جار بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە لەبارەی زیانەکانی ئەو جۆرە ماددانەوە بۆ کوردستان24 دوا و گوتی: ئۆتۆمبێل، خانوو، کار و هەموو شتێکم هەبوو، بەڵام دوای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر هەموویم لەدەستدا تەنانەت دایکیشم حاشای لێکردووم.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوه‌بەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 943 تۆمەتبار دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 367 یان مامەڵەی بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
ئاماژە بەوەشدرا، 679 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل و 49 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە لەگەڵ دوو هەزار و 860 شیت حەبی هۆشبەر.
بەپێی ئامارەکان، سەدا 80ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و سەدا 10ی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ئافرەتن و سەدا 4یش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.