لە قەزای خەبات پێنج کەس لەسەر شەڕە تەقە دەستگیرکران

K24 – هەولێر

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر پێنج کەسیان بە تۆمەتی شەڕە تەقە لە سنووری قەزای خەبات دەستگیرکردن.

لە راگەیەندراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی کەورگۆسک-ی سەر بە قەزای خەبات کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خانەوادە  دروست بووە و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقەیان کردووە،هێزەکانمان دەست بەجێ گەشتنە شوێنی رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر (5) کەس  لە هەردوو خانەوادە دەستگیرکران  و دەستگیرا بەسەر چەکەکاندا و دەدرێن بە دادگا".