سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

رۆژی (27ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن".

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە "جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان:

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن .

بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/6/27