مەحما خەلیل: عێراق پابەندکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی راکێشانی ئاوی دیجلە بۆ شنگال

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای سێ خول لە پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی پڕۆژەی راکێشانی ئاوی دیجلە لە بەعاجەوە بۆ شنگال جێگیر بکات و حکومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکات.

ئەمڕۆ (28ـی حوزەیرانی 2023)، مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای سێ خول لە پەرلەمانی عێراق، توانی پرۆژەی راکێشانی ئاوی دیجلە لە بەعاجەوە بۆ شنگال جێگیربکات.

هەروەها راشیگەیاند، فراکسیۆنی پارتی توانی حکومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکات و بودجەی تایبەتی بۆ خەرج بکات.

مەحما خەلیل پرۆژەکە بە پرۆژەیەکی ستراتیژی ناو دەبات و دەڵێت، وەک ئەوەی بەڵێنمان بە هاووڵاتییانی خۆماندا بوو، لە خزمەتکردنیان بەردەوامدەبین.