سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: سووتاندنی قورئانی پیرۆز هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات
K24 – هەولێر:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و بە کارێکی تەواو ناڕەوا و هۆکاری هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی دادەنێت.
رۆژی (29ـی حوزەیرانی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، "سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين. كارێكى ته‌واو ناڕهوايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييهكانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئایین".
هەوەها رۆژی (29ـی حوزەیرانی 2023)، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوی بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید دەکات و ئەو رەفتارە بە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئاینداری وەسف دەکات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو وڵاتە، رێگری یاسایی لەم شێوە رووداوانە بکەن و بکەری سەرەکیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە".
دوای ئەوەی رۆژی (27ـی حوزەیرانی 2023)، پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید، دوای وەرگرتنی رەزامەندی پۆلیسی ئەو وڵاتە، هەستا بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم.
ئەم کارەش کاردانەوەی زۆری لە وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو و بە فەرمیش حکومەتی عێراق ئیدانەی ئەو رەفتارەی کردووە کە ئەو پەنابەرە عێراقییە لە وڵاتی سوید ئەنجامیداوە.