بهرپرسێكی باڵای ئهمهریكا له پۆستهكهی دوورخرایهوه

K24 - واشنتن:
بڵاکراوەی نیۆیۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، ڕۆبەرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمهریکا بۆ کاروباری ئێران، کە هاوکات لە دوو ساڵی رابردوودا سەرۆکی تیمی ئەمهریکا بووە لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی بەڵگەنامە نهێنییەکان لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕۆبەرت مالی دەستپێکردووە و ناوبراو لە دەستڕاگەیشتن بە فایلی ئێران دوور خراوەتەوە.
لهمبارهیهوه، کاناڵی سی ئێن ئێن ئاشکرایکردووە، کە مووچەی مانگانەی رۆبێرت مالی بڕاوە، هاوکات ئەرکەکانی بە جێگرەکەی ئەبرام پیلی سپێردراوە.
دوورخستنەوەی نوێنەری تایبەتی ئەمهریکا بۆ کاروباری ئێران پرسیار و نادڵنیایی زۆری لە نێو ئیدارهی بایدن و بەرپرسانی ئەمهریکایی دروستکردووە.