كوڕ و باوك و باپیرێك له سێ سه‌رده‌می جیاوازدا له حه‌جدا كۆچی دوایی ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
هاووڵاتییه‌كی میسری كه له گه‌شتی حه‌جدا بوو، كۆچی دوایی كرد، هاوكات نزیكه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێشتر باوك و باپیره‌یشی له هه‌مان گه‌شت و له هه‌مان شوێندا كۆچیی دواییان كردووه.
هاووڵاتییه‌كی میسری به ناوی محه‌ممه‌د سه‌لیم قاسم ناسراو به محه‌ممه‌د سه‌عد قاسم، كه خه‌ڵكی پارێزگای بوحهیرهیه له میسر و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆسته‌ی ئیدكۆی خانه‌نشینی بووه، له گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵدا دوای ته‌واوكردنی پایه و سروته‌كانی حه‌ج، رۆژی شه‌ممه 1ـی ته‌مووزی 2023، له شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد.
ده‌زگا راگه‌یاندنه میسرییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه له ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك خۆی دووباره ده‌بێته‌وه، كاتێك باوكی محه‌ممه‌د 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له مه‌ككه كۆچی دوایی كردووه، هه‌روه‌ها میدیای میسری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه باپیره‌ی محه‌ممه‌د به هه‌مان شێوه نزیكه‌ی 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌مان گه‌شت و له هه‌مان شاردا كۆچی دوایی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال قاسم كه ده‌كاته كوڕی پووری ئه‌و حاجییه كۆچكردووه، به میدیای میسری راگه‌یاندووه، شانازی به‌وه ده‌كه‌ن ئازیزانیان له‌سه‌ر پیرۆزترین خاكی سه‌رزه‌وی به دیداری خودا ده‌گه‌نه‌وه و مه‌ككه بووه‌ته جێی ژووانیان له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره.