بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەناری رۆژئاوا چوار فەڵەستینی کوژران

ژمارەیەک تانکی سوپای ئیسرائیل لە جنین - وێنە: AFP
ژمارەیەک تانکی سوپای ئیسرائیل لە جنین - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل بەپشتیوانی زرێپۆش و چەکی قورس، هەڵمەتێکیان بۆسەر خێوەتگەی جنین لە کەناری رۆژئاوا دەستپێکرد.

لە ئەنجامی پێکهەڵپژان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و دانیشتوانی خێوەتگەی جنین چوار فەڵەستینی کوژران.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین باسی لەوەشکرد، سەرباری کوژرانی چوار فەڵەستینی، 25ی دیکەش برینداربوون و 15 فەڵەستینیش  دەستگیرکراون.

هاوکات، سوپای ئسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامانج لە هەڵمەتەکەیان، وێرانکردنی کۆگایەکی چەکی تایبەت بە گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتی فەڵەستین بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئسیرائیلی بۆسەر کەناری رۆژئاوا کرد، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل هەڵوێستی هەبێت.