سەرۆکی نیمچە دوورگەی کریمیا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

سێرگی ئەسکینۆڤی، سەرۆکی نیمچە دوورگەی کریمیا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
سێرگی ئەسکینۆڤی، سەرۆکی نیمچە دوورگەی کریمیا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

K24 - هەولێر:

دەزگای هەواڵگری ناوەندی رووسیا بڵاویکردەوە، شکستیان بە هەوڵێکی تیرۆرکردنی سێرگی ئەسکینۆڤی، سەرۆکی نیمچە دوورگەی کریمیا هێناوە.

دەزگای هەواڵگری ناوەندی رووسیا بڵاویشیکردەوە، هاووڵاتییەکی رووسیان دەستیگیرکردووە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی سێرگی ئەسکینۆڤ سەرۆکی کریمیا لەرێگەی بۆمبەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، لەلایەن ئۆکرانیاوە راهێنانی لەسەر دانانی مین و ئەنجامدانی تەقینەوە پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1988 و لەکاتی دەستگیرکردنیدا پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی پێبووە.

نیمچە دوورگەی کریمیا، دەکەوێتە باشووری ئۆکرانیا و بەسەر قەراغی دەریای رەشدا دەڕوانێت. ساڵی 2014 لەلایەن رووسیاوە داگیرکرا و ئێستا وەک ئیدارەیەکی سەربە رووسیا مامەڵە دەکات و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 2.4 ملیۆن کەسە.